|
|
|
|
|
به ناوی به‌رزه‌ناوی خوداوه‌ندی دلۆڤان پێشکی جێگای خۆیه‌تی به گه‌رمی ده‌سته هونه‌رمه‌ندانه‌که‌ی برای به‌ڕێزم مامۆستای خا وه‌ن ئه‌زموون و به توانا کاکه سه‌لام نیک ره‌وش بگووشم بۆ ئه‌و دڵسۆزیه‌ی کردبووی وه کاتی خۆی ئه‌م وێبلاگه‌ی بۆ هونه‌رستان دامه‌زراندبوو. پاش دیاری کردنم بۆ جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌رستان ، له هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا بووم وێبلاگێک بۆ قوتابخانه‌که‌مان رێکخه‌م و بیکه‌ین به مه‌کۆی دره‌بڕینی حه‌ز و ئاره‌زوو و داخوازیه‌کانی مامۆستایان و قوتابیه‌کان و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له‌م رێگه‌وه بتوانین نوێ ترین زانیاریه‌کانی سه‌باره‌ت به هونه‌رستان بخه‌ینه به‌رده‌ست قوتابیان. خۆشبه‌ختانه کاک سه‌لام ئاگاداری کردم که زووتر له لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه ئه‌م کاره کراوه و ته‌نیا تۆزێک ویرایشی ده‌ویست که ئه‌ویش له سه‌ر ئیجازه‌ی کاکه سه‌لام وه به پێشنیاری به‌ڕێزیان ئه‌نجام درا . به‌و هیوایه‌ی مامۆستایان و قوتابیانی خۆشه‌ویست له‌م رێگه‌یه‌دا یاریده‌ده‌رمان بن. چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌مه جوانه‌کانتانین. |
||
|
|
|
|
|
با عرض سلام و احترام خدمت دانش آموزان ارجمند جهت دریافت کتابهای درسی می توانید به سایت زیر مراجعه کنید. به پايگاه كتابهای درسی خوش آمديد ارسالی از طرف آقای نیک روش |
||
|
|
|
|
|
یه‌ک له بینه‌رانی بلاگه‌که له سه‌ردانێکیدا تێبینه‌کی سه‌باره‌ت به‌ناوی وبلاگه‌که که به"هنرستان کاردانش مولوی کورد" دانراوه داوای ژیاننامه‌ی ئه‌و مامۆستای گه‌وره‌یه‌ی کردبو که به‌ڕاستی به تێبینیه‌کی زۆر جوان هاته به‌رچاو منیش دوای گه‌ڕانی ئه‌و چه‌ن دێڕه‌ی خواره‌وه‌م هێناوه. نازک: ته‌داره‌ک فه‌سڵ وه‌هاره‌ن شیرین: ئارایش هه‌رده و کۆساران گوڵ چون ڕووی ئازیز نه‌زاکه‌ت پۆشان وه‌فراوان چون سه‌یل دیده‌ی من جۆشان مدیان گوڵاڵان نه پای ده‌ربه‌ندان ئه‌و یه‌کته‌ر وێنه‌ی ئاره‌زوو مه‌ندان چ خاس خاس شنیۆ نه ئێواراندا سه‌وزه وه ڕووی خاک جه‌رگه‌ی یاراندا! جه‌ی گۆشه خاسته‌ر نییه‌ن مه‌سکه‌نێ ساقی گیان! ئامان، خومار ئه‌شکه‌نێ! هۆڕیزه، سوبحه‌ن، دڵ تازه خاوه‌ن شنۆی پای کاوه‌ن، گۆشه‌ی سه‌راوه‌ن ژیان نامه‌ی مه‌وله‌وی سه‌ید عه‌بدولڕه‌حیمی کوڕی مه‌لا سه‌عیدی تاوه‌گۆزیی، له ناو خه‌ڵکا به‌ناووبانگ به (مه‌وله‌وی) و، له جیهانی شێعرا نازناو(مه‌عدوم) و (مه‌عدومی)، له بنه‌ماڵه‌یه‌کی تا چه‌ند پشت مه‌لا و مه‌لازاده گه‌وره‌ی ناوچه‌ی ڕۆژائاوای کوردستانی به‌شی ئێرانه و، ئه‌چێته سه‌ر (پیری خدری شاهۆ) که یه‌کێکه له پیاوه ئایینیه هه‌ره پیرۆزه‌کانی ناوچه‌ی (هه‌ورامان). له ساڵی 1806یا 1807 دا له دێی (سه‌رشاته‌ی خواره‌وه) له به‌شی کوردوستانی باشور ناوچه‌ی تاوه‌گۆزی هاتوه‌ته دنیاوه و، به عاده‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی کوردستان که خوێندنی ته‌نها له حوجره‌ی فه‌قێی پاڵ مزگه‌وتی شار ه گونده گه‌وره‌کان و ئاغا دێ کانا تیا هه‌بووه، لای باوکی له حوجره ده‌ستی کردوه به خوێندن و پاشان به خوێندنگا به ناووبانگه‌کانی ناوچه‌ی ئه‌رده‌ڵان و بابان دا گه‌ڕاوه بۆ خوێندن و، به دوو قۆناغ خوێندنی مه‌لایه‌تی ته‌واو کردووه و مه‌لایه‌کی سه‌رامه‌دی خاوه‌ن به‌رهه‌می به شێعر‌و به په‌راوێز له سه‌ر شێعره‌کانی به کوردی و به عه‌ره‌بی و به فارسی له عیلمی که‌لام دا لێ ده‌رچووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که شاعیرێکی ناسک و به‌رزی له ناوچه‌ی ئه‌رده‌ڵان و بابانا بێ هاوتای وایش بووه چ پێش خۆی و چ پاش خۆی تا ئه‌مڕۆ، له بابه‌تی خۆ‌یا، شاعیری وا به‌ده‌سه‌ڵات له زمانی کوردی‌دا هه‌ڵنه‌که‌وتووه و، له سه‌ر هه‌ر شاعیرێکی تری کورد به‌ناوو بانگتره. بۆ خوێندن، گه‌لێ ناوچه‌ی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و باشور گه‌ڕاوه و، ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تیی لای مه‌لا عه‌بدولڕه‌حمانی نۆدشه‌ای له سلێمانی وه‌رگرتووه و، له هه‌ندێ له دێهاتی ناوچه‌ی هه‌ڵبجه و پاشان له سه‌رشاته‌ی زێد و ماوای خۆی به مه‌لایه‌تی و پێگه‌یاندنی فه‌قێ و نووسینی به‌رهه‌مه‌کانیه‌وه خه‌ریک بووه. هه‌ر له سه‌ره‌تای مه‌لایه‌تییه‌وه ڕێگای سۆفییه‌تیی گرتووه‌ته‌به‌ر و، ته‌ریقه‌ی نه‌قشبه‌ندیی له سه‌ر ده‌ستی شێخ عوسمانی سیراجه‌ددینی ته‌وێڵه‌ی خه‌لیفه‌ی مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندیدا وه‌رگرتووه و، پاشانیش خۆی داوه‌ته ده‌ستی شێخ به‌هائه‌دینی کوڕی و، له گه‌ڵ ئه‌ویشا پێوه‌ندی دۆستایه‌تییه‌کی پته‌وی له گه‌ڵ گه‌وره‌ترین دوو شێخی ته‌ریقه‌تی قادری کاکه حمه‌دی کوڕی شێخ مارفی نودینی نه‌یاری گه‌وره‌ی مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی و، شێخ عه‌بدولڕه‌حمانی تاڵه‌بانی بووه. له ناو پیاوانی دنیایشا، له دوا قۆناغه‌کانی خوێندنیا له سلێمانی، پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌حمه‌د پاشای بابان و، پاشان له گه‌ڵ قادر به‌گی که‌یخوسره‌و به‌گی جاف و حه‌مه پاشای برای و مه‌حموود پاشای کوڕی حه‌مه‌پاشا و ڕه‌زاقولی خان و غوڵام شا خانی کوڕی خوسره‌و خانی ئه‌رده‌ڵان و، له ناو شاعیران و ئه‌دیبانی سه‌رده‌می خۆیشیا پێوه‌ندی له گه‌ڵ زۆریان بووه و نامه‌ی به شێعر بۆ نووسیون. پێوه‌ندی مه‌وله‌وی به‌شێخانی ته‌وێڵه‌وه هۆیه‌کی کاری بووه له بڵاو بوونه‌وه‌ی ناووبانگیدا وه‌ک مه‌لایه‌کی گه‌وره و، له‌م ڕێگایه‌وه مه‌لای گه‌وره گه‌وره‌ی زۆری کوردستانی ناسیوه‌و به‌رهه‌مه زانستیه‌کانی و شێعری به‌ناو مه‌لا و فه‌قێ و تێکڕای خوێنده‌وارانی کوردستانا بڵاوبوونه‌ته‌وه. هه‌ر ئه‌م پێوه‌ندییه‌یشی بووه ڕێگای سه‌فه‌رێکی پڕ ئه‌رکی هێورکردنه‌وه‌ی باری ئاڵۆزی نێوان خه‌ڵکی سوننی مه‌زه‌بی سنه و ئه‌رده‌ڵانییه به شێعه‌بووه‌کانیانی بۆ ڕه‌خساندووه. هه‌ر له‌م ڕێگایه‌شه‌وه ئه‌وه‌ی بۆ لواوه بڕوا له سنه له سیمینارێکی گه‌وره‌ی دیاڵۆگی نێوان مه‌لایانی سوننی مه‌زه‌بی کوردستان و گه‌لێ ئاخوونی گه‌وره‌ی شێعه‌ی ئێرانی‌دا له باره‌ی بابه‌ته ئاڵۆزه‌کانی ناکۆکیی مه‌زهه‌بی نێوان سوننی و شێعه‌وه به‌شداری بکا. مه‌وله‌وی له‌م سیمیناره‌دا، وه‌ک له‌ناو کۆڕ و کۆمه‌ڵانی مه‌لایانی کوردستانا باوه، توانیویه به‌بیری ورد و تیژی مووقڵیش و زانستی به‌ربڵاوی، ئاخوونه شێعه‌کان ببه‌زێنێ و ده‌مکوتیان بکا و، کارێ بکا میرزاده‌کانی سنه، به‌دڵ و دایه‌ن، پێشنیاری پێ بکه‌ن بێته لای ئه‌وان دانیشێ و دێهات و زه‌ویوزاری زۆر بۆ ژیانی ته‌رخان بکه‌ن. به‌ڵام ئه‌و دایم ئه‌م جۆره پێشنیارانه‌ی داوه‌ته دواوه و پڕ به‌ده‌م ڕایگه‌یاندووه که‌وا ژیانی له ناو خزم و که‌سوکار و عه‌شره‌ته ڕووته‌که‌ی و له گونده ڕه‌قه‌ن و کڕێن و بێ به‌روبوومه‌که‌ی سه‌رشاته و له گه‌ڵ فه‌قێ به‌دوای زانست‌دا گه‌ڕاوه، به‌نانی به‌ڕوو قناعه‌ت کردووه‌کانیا له هه‌زار کلوور گه‌نجی به‌خششی شازاده‌کانی سنه پێ خۆشتر و به‌تام و له‌زه‌تتره. مه‌وله‌وی له ساڵی 1882 یا 1883 و له ته‌مه‌نی 76 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووه به‌سه‌ر مله‌یه‌کی به‌رزه‌وه له نزیک دێی سه‌رشاته، ئه‌و گونده‌ی تیا هاتووه‌ته دنیاوه، نراوه‌ته کۆشی گه‌رمی دایکی نیشتمانه‌وه، ئێستا ئارامگاکه‌ی زیاره‌تگای ئه‌و که‌سانه‌یه به‌وێدا گوزه‌ر ده‌که‌ن و، دانیشتووان به چاوی به‌پیرۆز زانینه‌وه تێی ئه‌ڕوانن و ڕاو له ده‌وربه‌ری گۆڕستانه‌که‌یدا به‌حه‌رام ئه‌زانن و که‌س له‌و ناوه‌دا توخنی په‌له‌وه‌ر و گیانله‌به‌ران ناکه‌ون. ارسالی از طرف آقای نیک روش |
||